| مه‌لا عوزێر ته‌نها نییه‌و ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مین پشتیوانی‌و ئیمزا | |
24/4/2008 نوسه‌ر: عومه‌ر گوڵپی شه‌وی 12/3، ئه‌حلام مه‌نسور چاوپێكه‌وتنێكی له ته‌له‌فزیۆنی زه‌حمه‌تكێشانه‌وه په‌خشبوو، ئه‌گه‌رچی ماوه‌یه‌كی زۆره ئه‌م كچ/ ژنه ناووناوبانگی ونبووه‌و له هه‌موو مه‌یدانێكدا وه‌كو دیارده‌ی (توتنكردن لای جوتیاره‌كان) له كوردستان پێچراوه‌ته‌وه، ئه‌و شه‌وه‌ش برای پێشكه‌شكاری به‌رنامه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌سێكی توش بوبێت كه زیاد له سه‌ده‌یه‌ك بێت ئاگای له دونیا نه‌مابێت جار جار خه‌نده‌یه‌ك‌و وه‌ستانێك له وه‌ڵامه‌كانی ئه‌حلامدا ده‌یگرت، ئه‌م كچ/ ژنه‌ش وه‌ك ئه‌وه‌ی هێشتا زه‌مه‌نی هه‌ڕه‌تی لاوی سۆڤییه‌ت بێت خه‌یاڵی هه‌ر لای بیری چه‌پ‌و ماركسی بوو بۆیه ده‌یوت ده‌بێت خه‌ڵك باوه‌ر به ماركس بهێنێت‌و به‌و بیره‌وه بژیت‌و ئه‌وه چاره‌سه‌ری گرفته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه، داماوه بێ‌ئاگا له‌وه‌ی زۆر ده‌مێكه ئه‌وانه‌ی ئێسته ئه‌و بانگیان ده‌كات بۆ ماركسیییه‌ت ئه‌م بیره‌یان به‌جێهێشتووه‌و هه‌زاران نه‌فره‌تی لێده‌كه‌ن، چ جای ئه‌و هه‌زاران گه‌نجه‌ی كه وه‌ك گوڵی لاو لاو جه‌سته‌ی زانكۆ‌و په‌یمانگاكانیان به دینداری‌و خوا په‌رستی‌و حیجاب ته‌نیوه له‌وه‌ش گه‌ڕێ نه‌وه‌كو ئه‌و ئافره‌ته به‌ڵكو ئه‌و شاشه‌یه‌ش به‌و كاره‌یان خۆیان خسته دژه ئاراسته‌ی ڕه‌وشته به‌رزوو په‌سه‌نده‌كانی خه‌ڵك‌و نه‌فره‌تییانه‌وه. مامۆستا مه‌لا عوزێریش (خوا ده‌ست به‌ته‌مه‌نییه‌وه بگرێت له‌گه‌ڵ هه‌موو چاكه خواز‌و دڵسۆزه‌كانی تری كوردستاندا)، ماوه‌یه‌كه له وتاره‌كانیدا زۆرتر له جاران جه‌خت له دیارده ناشیرینه‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌كاته‌وه‌و له وتاره‌كانی هه‌ینیدا گه‌نجان‌و خه‌ڵكی نوێژخوێنی لێ ئاگادار ده‌كاته‌وه به‌و ئومێده‌ی ئه‌م ئاگادار كردنه‌وانه ڕۆژێك ببنه به‌رنامه‌و كارێكی كۆمه‌ڵكاری یان هیچ نه‌بێت حكومه‌ت جدییانه تر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حاڵه‌ته دزێوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا بكات، به تایبه‌ت له بواری ئیستیغلالكردنی كچانی كۆمه‌ڵگه‌و لادانی ئاشكرای ڕه‌وشت‌و هه‌وڵی به (مه‌لها) كردنی هه‌موو شوێنێكی گشتی له كوردستاندا‌و بێده‌نگی‌و چاونوقاندنی حكومه‌ت‌و ده‌زگای به‌رپرس له ئاستیدا. بۆیه ئه‌م مامۆستایه له وتاری ڕۆژی هه‌ینی 18/3 دا ئاماژه‌ی به‌م حاڵه‌ته‌داو به‌بێ ناوهێنانی خانمه ددان له ده‌مدا نه‌ماوه‌كه(ئه‌حلام ـ خوا هیدایه‌تی بدات) وتی(ئافره‌تێك به ئاشكرا له ته‌له فزیۆندا تف ده‌كات له شه‌ره‌ف‌و ده‌ڵێ شه‌ره‌ف چییه؟ ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ڕه‌وشتی كورده‌وارییه). ئه‌و له وتاره‌كه‌یدا نه‌یوت ئه‌م ئافره‌ته بێ ڕه‌وشته، تۆمه‌تی له‌مجۆره‌ش دووره له ئه‌ده‌بیاتی ئه‌م پیاوه‌وه به‌ڵكو وتی ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی ڕه‌وشتی حه‌پسه‌خانی نه‌قیب‌و كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌وارییه. ئه‌مه‌ش هێندێ ڕۆژنامه‌و سایتی هاندا هێرشێكی ناڕه‌وا بۆ سه‌ر ئه‌م دڵسۆزه ده‌ست پێبكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی ئاماده‌ی ئاسایش بكه‌نه‌وه كه وه‌ك مامۆستا عه‌بدولخالقی هه‌ولێر چه‌ند مانگێك به‌بێ دادگاییكردن فڕێیده‌نه زیندانه‌وه. له‌م نوسینه‌مدا وێڕای كردنی یه‌كه‌م ئیمزای پشتیوانی بۆ م.عوزه‌یرو هه‌موو مامۆستا‌و ده‌نگه ڕاست‌و حه‌قبێژه‌كانی تری وه‌كو مامۆستا، پێشنیار ده‌كه‌م وتاری هه‌ینی ئه‌م هه‌فته‌یه تایبه‌ت بكات به دیارده‌یه‌كی نوێ، ئه‌ویش: سه‌یرانی حزبییانه‌ی ناوه‌نده‌كانی خوێندن‌و هێندێ لادان‌و ته‌عه‌دایه كه له‌و سه‌یرانانه‌دا به‌رانبه‌ر كچانی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت. ئه‌مه‌ش چه‌ند نمونه‌یه‌ك: 1ـ هه‌فته‌ی ڕابردوو ئاماده‌ییه‌كی كچانی شاری سلێمانی ده‌برێن بۆ سه‌یران‌و له‌وێ له‌كاتی هه‌ڵپه‌ڕكێی‌و به‌زمدا یه‌كێك له شۆفێری پاسه‌كان كه سه‌رخۆش بووه ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ كچه‌كاندا هه‌ڵپه‌ڕێت‌و ده‌ست بگرێت، به‌ڵام پاشئه‌وه‌ی ڕێگه‌ی لێ ده‌گرن ده‌مانچه‌كه‌ی ده‌رده‌هێنێت‌و چه‌ند فیشه‌كێك ده‌ته‌قێنێت‌و ده‌بێته په‌لاماردان. كچه‌كانیش هه‌ر یه‌كه‌یان به‌لایه‌كدا سه‌یرانه‌كه به‌جێدێڵن‌و بۆ سه‌رله‌ئێواره‌ش پاسێكی تر له سلێمانییه‌وه بانگ ده‌كه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان. 2ـ به‌شداربوویه‌كی سه‌یرانێكی تێكه‌ڵی زانكۆی سلێمانی پێی وتم " مه‌پرسه له‌و سه‌یرانه چی گوزه‌را؟" وتم بۆ هیچ بووه؟ وتی "جا چی ماوه بكرێت؟!". 3ـ له چه‌مچه‌ماڵیش (حزب!، نه‌وه‌كو حكومه‌ت‌و وه‌زاره‌ت‌و ڕێكخراو) هه‌موو كۆلێج‌و په‌یمانگاكانی ئه‌و شاره‌ی كۆكرده‌وه‌و بردنی بۆ سه‌یران، پاش گه‌ڕانه‌وه‌یان، پرسیاریان له كچێكی به‌شداربوو كردبوو "ده‌نگ‌و باسی سه‌یرانه‌كه‌تان؟" ئه‌ویش وتبووی " باش بوو، به‌ڵام شوێنی ئافره‌ت نه‌بوو!". 4ـ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌شتانه‌ی ساڵانه به‌ناوی(گه‌شتی زانستی)یه‌وه بۆ كۆتا قۆناغی كۆلێجه‌كان ئه‌نجامده‌درێن هیچ زانستێكیان تیا نییه‌و زیاتر بۆ كات به‌سه‌ر بردن‌و ڕابواردنه‌و سه‌دان دۆلاری پاره‌ی ئه‌م وڵاته‌یان تیا خه‌سار ده‌كرێت به‌ناوی زانسته‌وه، فیدراسیۆنی ڕێكخراوه‌كان به‌ناچاری داوای له حكومه‌ت كرد كه ئه‌و گه‌شتانه ناوبنێت(گه‌شتی به‌هاره یان وڵاتناسی) نه‌وه‌كو گه‌شتی زانستی. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێبینی‌و سه‌رنجه له‌م سه‌یران‌و گه‌شتانه‌دا ئه‌وه‌یه كه حزب ئاماده‌ییه‌كی ته‌وای هه‌یه‌و ئاماده‌كارو دابینكه‌ری بودجه‌و ئۆتۆمبیله بۆیان ته‌نانه‌ت له شاری كه‌لار ئۆتۆمبیلی حكومیشیات ڕاپێچی ئه‌مجۆره سه‌یرانانه كردبوو وه‌ك دوا ژماره‌ی (هاوڵاتی) نوسیبوی. ئه‌مانه ته‌نها چه‌ند نمونه‌یه‌كن‌و ته‌ئكید له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و حاڵه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تییه بێ به‌ندوو باو‌و دوور له یاسایانه‌ی له كوردستاندا به‌ڕێوه ده‌چن زه‌نگێكی پڕ مه‌ترسین‌و داهاتوی خێزان‌و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌ره‌و شڵه‌قان‌و جۆره گیروگرفتێك ڕاده‌كێشن كه ده‌سه‌ڵاتی كوردی پاش ده‌سته‌وه‌ستانبوونی به‌رانبه‌ر به‌و كێشانه له‌ساڵانی داهاتوودا ده‌بێت مه‌منوونی چه‌ندین مامۆستای وه‌كو(م.عوزێرو م. به‌شیرو م.شێرزادو حاجی كاروان‌و م.تاهیرو م. عه‌بدولخالق‌و م.سه‌ید ئه‌حمه‌دو م.شێخ فاتح‌و ......) چه‌ندانی تریش ببێت تا كوردستان له‌و زه‌لكاوو تاریكاییه ڕزگار بكه‌ن. ![]() |